ژمارە مۆبایلەکانى بەڕێز مامۆستا جەمیل عەلى 07504546385 : 07702444590 ‌        بەخێربێن بۆ سایتى مامۆستا جەمیل بەڕێوەبەرى مەڵبەندى نور بۆ لەبەرکردنى قورئانى پیرۆز ... ‌        مێژووى دروست بوونى مرۆڤ / سێزده‌ محازه‌ره‌ى مامۆستا جه‌میل عه‌لى ‌        زیكره‌كانى به‌یانیان و ئێواران به‌شێوه‌ى mp3 كوێى لێبگره‌ ‌        info@jamilali.com ‌        بەخێربێن بۆ سایتى مامۆستا جەمیل بەڕێوەبەرى مەڵبەندى نور بۆ لەبەرکردنى قورئانى پیرۆز ... ‌        ژمارە مۆبایلەکانى بەڕێز مامۆستا جەمیل عەلى 07504546385 : 07702444590 ‌        

پەیوەندى بەمامۆستا جەمیل بکە
کاتەکانى بانگ بەکاتى هەولێر
تەفسیرى ئاسان بۆقورئانى پیرۆز
مێژووى دروست بوونى مرۆڤ: محازەرە 2002

2008-06-22

سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر ووریایی‌ دا له‌ دیارده‌ی‌ به‌شیعه‌كردن .

دكتۆر أحمد الطیبی‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر كه‌ ئێستا سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌فدێكی‌ زانایانی‌ موسوڵمان ده‌كات , كه‌ به‌سه‌ردانێك له‌ پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ره‌نسان، ووریایی دا له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ به‌ شیعه‌كردن له‌ ووڵاته‌ ئیسلامیه‌كاندا .

طیب دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پاڵنه‌ری‌ سیاسی‌ هه‌یه‌ له‌ پشت ئه‌و دیارده‌یه‌وه‌ , وه‌ ووتیشی‌ كه‌ ئه‌و دژی‌ ئازادی‌ بیرو باوه‌ڕ و هه‌ڵبژاردنی‌ ئایین ومه‌زهه‌ب نیه‌ له‌لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه‌ , به‌ڵام ئه‌و دژی‌ ئه‌و هه‌ل قۆستنه‌وه‌و سوود لێوه‌رگرتنانه‌یه‌ به‌ پاره‌و نه‌زانین وته‌فره‌دان به‌ شێوازی‌ تر كه‌ ئاگری‌ ناكۆكیه‌كان تاو ده‌دات , هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌ عێراق و شوێنه‌كانی‌ تری‌ جیهانی‌ ئیسلامیدا ده‌بینرێت
ده‌بینی‌ زۆرێك له‌ ووڵاتانی‌ عه‌ره‌بیی‌ دراوسێی‌ ئێران مه‌ترسییه‌كی‌ ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه‌ , به‌ تێروانین له‌ ووروژاندنی‌ فیتنه‌ی‌ سیاسی‌ و تایه‌فه‌گه‌ری‌ له‌ عێراق ولوبنان و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ ئێران بۆسه‌ر ئاسایشی‌ به‌حره‌ین و گاڵته‌جاڕی‌ به‌ ئاسایشی‌ سودان وداگیركردنی‌ خاكی‌ ئیمارات
له‌م دواییانه‌دا (22) زانای‌ موسوڵمانی‌ سوننه‌ی‌ سعودی‌ , له‌ به‌یانێكیاندا ووریاییان دا له‌ مه‌ترسیی‌ شیعه‌و ڕۆڵ‌ بینینیان له‌ تێكدانی‌ باری‌ ئاسایشی‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌كان و ده‌ستدرێژیان بۆسه‌ر موسوڵمانانی‌ سوننه‌ مه‌زهه‌ب , هه‌روه‌ك مه‌ترسی‌ حزب الله یان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ئێران پشتیوانی‌ لێ‌ ده‌كات و ده‌یه‌وێت خۆی‌ به‌ دوژمنی‌ جوله‌كه‌و ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌م بدات و له‌و میانه‌یه‌وه‌ ئوممه‌تی‌ ئیسیلامی‌ له‌ خشته‌ به‌رێت
به‌پێی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (المصری‌ الیوم) , گیب له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنیدا به‌ هه‌ندێ‌ له‌ ڕۆشنبیرانی‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ پاریس ووتی‌ : ( ڕۆژئاوا ده‌زانێت كه‌ موسوڵمانان تیرۆریست نین , به‌ڵام به‌هۆی‌ چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی‌ ئابوری‌ و بۆ سه‌پاندنی‌ جۆرێك له‌ داگیركاری‌ به‌سه‌ر جیهانی‌ ئیسلامیدا زۆر بره‌و به‌وه‌ ده‌دات

له‌ { مــفــكــره‌ الاســـلام } ه‌ وه‌
ئيسلام به يك


 لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م 
 قورئانی پیرۆز‌ 
ژیاننامه‌
وتاره‌كان  
ئه‌لبومی وێنه‌  
لینكی پێویست  
په‌یوه‌ندی  





ژماره‌ی سه‌ردان
968684
Copyright © 2007 www.jamilali.com      designed by C4kurdGroup