ژیانی مامۆستا جه‌میل عه‌لی
زانا و بانگخواز و كه‌سایه‌تی ناسراو ( جه‌میل عه‌لی پیرداود یوسف عه‌بدوللاَ به‌گ ) له‌به‌رواری 1/7/1946 ی زایینی له گوندی شاوه‌یس له‌دایك بووه كه نزیكه‌ی حه‌وت كیلۆ مه‌ترێك له‌شاری هه‌ولێر دووره.
هه‌رله‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا بۆته قوتابی قورئان و توانیویه‌تی له‌ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا فێری خوێندنی قورئانی پیرۆز ببی . وه‌ك باوكی ده‌یگێرِێته‌وه (ته‌مه‌نی زۆر بچووك بووه له‌گه‌ڵ خۆم ده‌مبرده كۆرِ و مه‌جلیسه‌كان و قورئانم پی ده‌خوێند) ، مامۆستا زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویی قۆناغه‌كانی خوێندنی برِیوه‌و .
له‌ته‌مه‌نێكی زوودا بۆ خوێندن هاتۆته‌شارو خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ته‌واو كردووه ، له‌گه‌ڵ خوێندنیش درێژه‌ی به‌كاری بانگه‌وازی ئیسلامیی و خوێندنی زانسته ئیسلامییه‌كان داوه‌وچۆته مزگه‌وته‌كانی قه‌لاَ و حاجی مراد ، دوای ته‌واو كردنی قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌بێت به مامۆستا له‌ئاماده‌یی كشتوكاڵ .
مامۆستا جه‌میل له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان ده‌ستی كردووه به‌بانگه‌وازی ئیسلامیی و شان به‌شانی چه‌ندین مامۆستا شه‌وو رِۆژ له‌خزمه‌ت بانگه‌وازی ئیسلامیی دابووه .
مامۆستا جه‌میل له‌ساڵی 1964 ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ حاجی سه‌بیحه‌ی ئامۆزای پێكده‌هێنی و سۆز‌و خۆشه‌ویستی و رِێزكۆیان ده‌كاته‌وه و خوای گه‌وره پێنج كورِو سی كچی پێده‌به‌خشێت كه‌سه‌رجه‌م كورِه‌كانی له‌خزمه‌ت رِاگه‌یاندندان ئه‌وانیش ( ئوسامه ، بوخاری ، موسعه‌ب ، بیلال ، سوهه‌یب ) جگە لەوەى بانگخواز (حاجى کاروان ) زاواى مامۆستایە ..
مامۆستا جه‌میل له‌تافی لاوێتیدا و تائێستاش له‌گه‌ڵدابێت ماڵه‌كه‌ی بۆته مینبه‌رێكی خزمه‌تگوزار بۆبانگه‌وازی ئیسلامیی و به‌سه‌دان قوتابی له‌ماڵه‌كه‌ی په‌روه‌رده كراون .. له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1980 له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئازادی داده‌مه‌زرێ و له‌دوای رِاپه‌رِینه‌وه درێژه به‌كاری بانگه‌واز ده‌داته‌وه‌وله‌گه‌ڵ شه‌هید فوئاد چه‌له‌بی هاوه‌ڵی له‌ماڵ و مزگه‌وتی عه‌لائه‌ددین سجادی شه‌وورِۆژ خه‌ریكی كاری بانگه‌واز ده‌بن ، كه‌توانی سه‌دان گه‌نج په‌روه‌رده بكات كه‌ئێستاكه زۆربه‌یان كه‌سایه‌تی سیاسی و وتاربێژن . له‌ساڵه‌كانی 1991 و 1993 له‌گه‌وره‌ترین پێشبرِكێی قورئان دووجار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می وه‌ده‌ست هێناوه .
له‌ساڵی 1993 به‌هاوكاری چه‌ند مامۆستایه‌ك توانی له‌مزگه‌وتی سپی شاری هه‌ولێر بنكه‌یه‌كی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز دابمه‌زرێنێت ، پاشان توانی به‌هاوكاری پرِۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رِابیته‌ی ئیسلامیی كورد بنكه‌ی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز بكاته‌وه له‌ساڵی 1995 . له‌م بنكه‌یه مامۆستا به‌هاوكاری چه‌ند مامۆستایه‌ك سه‌دان كه‌س فێری خوێندنی قورئان بكات و له‌زانسته‌كانی قورئان و ته‌جوید شاره‌زایان بكات.
مامۆستای ووتار خوێن : له‌ساڵی 1994 ی زایینی له‌مزگه‌وتی ( علا‌ءالدین السجادی ) له‌گه‌رِه‌كی شۆرِشی شاری هه‌ولێر به وتار خوێن و پێش نوێژ خوێن دامه‌زراوه‌و ، و تائێستایش له‌م مزگه‌وته‌به‌رده‌وامه ، له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا به‌سه‌دان كاسێتی وتاری هه‌ینی و موحازه‌ره‌ی مانگی رِه‌مه‌زانی پیرۆزی بۆتۆماركراوه كه‌ئێستا له‌زۆربه‌ی تۆمارگاكانی كوردستان و هه‌ندێك شاری ئێران و چه‌ند ولاَتێكی ئه‌وروپی ده‌ست ده‌كه‌ون ، جگه له‌وه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی مزگه‌وته‌كه‌ی قه‌ڕه‌باڵغیه‌كی زۆربه‌خۆیه‌وه ده‌بینێت كه‌ته‌نانه‌ت نوێژخوێنان زۆربه‌یان له حه‌ره‌می مزگه‌وته‌كه جێگایان نابێته‌وه " هه‌روه‌ها له‌مانگی رِه‌مه‌زانی ساڵی 2002 ی زایینی له‌كاتی نوێژه‌كانی ته‌راویح خه‌تمێكی قورئانی به‌ریوایه‌تی ( حه‌فسی كوری عاسم ) بۆتۆماركراوه ، وه‌له‌ژیانیدا چوار جار حه‌جی ماڵی خودای به‌جێ هێناوه ، مامۆستا جه‌میل جگه له وتاری رِۆژانی هه‌ینی ، به‌رِێوه‌به‌ری بنكه‌ی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزه و هه‌فتانه له‌ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگــــرتوو كه‌ناڵی هه‌ولێر به‌رنامه‌یه‌كی رِاسته‌وخۆ به‌ناوی [ پێشبڕكێی قورئانی پیرۆز ] پێشكه‌ش ده‌كات ، كه‌تێیدا بینه‌ران فێری خوێندنی قورئان و زانسته‌كانی ته‌جوید ده‌كات .شایانی باسه مامۆستا ده‌رچووی كۆلێژی [ المعرفه الجامعه ] ی شاری موسڵه له ساڵی 2007.